به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە دانیشتنەکانی لێژنە تەکنیکییەکانی ھەردووک لایەنی عێراقی و ئەمریکی وتی: ئەم دانیشتنانە دەبێ دەرەنجامی ئەرێنیی ھەست پێکراوو وەدی ھاتنی خواستی گەلی عێراق بە تایبەت دەستەڵات و سەروەریی نیشتیمانیی تۆکمەوتەواوو کشانەوەی یەکجاریی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقی لێ بکەوێتە بە زووترین کات و بە گوێرەی خشتەیەکی زەمەنی.
«عامری» ھەروەھا لە سەر پێویستیی گەڕانەوەی دەستەڵاتی تۆکمەوتەواو بەسەر بنکەی ئاسمانیی «عەینۆلئەسەد» و «حەریر» بە ھێزەکانی عێراق و زاڵ بوونی بە تەواوی بەسەر سنووری ئاسمانیی عێراق و ھەروەھا کۆتایی ھاتنی پێشێلکرانی سنووری ئاسمانیی ئەم وڵاتە بە ھۆی خۆفڕەکانەوە پێی داگرت.
342/